هاوپەیمانی فەتح ” توركیا چاوی بڕیوەتە هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەوا”

لۆگۆی هاوپەیمانیی فەتح
SNN
محەمەد شەبەكی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح هۆشداریی دەدات لە داگیركردنی شنگال لەلایەن توركیا و دەڵێت، توركیا چاوی لە هەردوو پارێزگەی كەركوك و نەینەوا بڕیوە و پارتی كرێكارانی كوردستانیش پاشەكشەی كردووە و هیچ بونێكی نەماوە لە قەزاكە.
شەبەکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئەوەی ئاشکراکرد: توركیا چاویبڕیووەتە هەردوو پارێزگەی كەركوك و نەینەوادا هەیە، ئەم چاوبڕینە دوورمەودایە، وێڕای تەماحی دەستگرتن بەسەر شریتی سنووری نێوان عیراق و توركیا و سوریا، توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان دەكاتە بیانوو لە شنگال، هەرچەندە ئەو حزبە بوونی لە قەزاكەدا نەماوە و چۆتە مەخمور و هەولێر، لە ئێستاشدا شنگال رووبەڕووی هەڕەشەی داگیركاریی توركیا دەبێتەوە گەر حكومەتی عیراق ڕێگریی لێنەكات.
روونیشیدەکاتەوە “توركیا كاردەكات بۆ دەستگرتن بەسەر تاكە دەرچەی سنووری نەینەوا لەگەڵ توركیا، تا عێراق لەڕووی ئابوورییەوە بخنكێنێت، بەو پێیەی ترسی لە بەستنەوەی هێڵی شەمەندەفەر هەیە لەڕێی نۆكەندی وشكەوە، لەئێستاشدا هەموو ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ دەستگرتنە بەسەر سێگۆشەی عیراقی توركی سوری”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



