
وێنه‌یه‌كى سه‌ته‌لایتى چیاى شنگال له باشوورى كوردستان | فۆتۆ: Wikipedia
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا هیچ راپۆرتێكى فه‌رمیمان پێنه‌گه‌یشتووه كه گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له شنگال بوونیان هه‌بێت، ده‌شڵێت: “ئۆپراسیۆنى توركیا له شنگال سهركهشییهكى ترسناكه كه كاریگه‌رى نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌بدولخالق عه‌زاوى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “شنگال له‌لایه‌ن هێزى هاوبه‌ش و سوپاى عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر هاتنه ناوهوهیهكى توركیا بۆ ئه‌و قه‌زایه یان ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى تێیدا نایاساییه”.
له‌باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناو شنگالدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “كاتێك كه هێزێكى هاوبه‌ش له شنگال هه‌یه پێویستناكات حه‌شدى شه‌عبى له‌و قه‌زایه بڵاوبكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده حه‌شد هێزێكى ئه‌منى فه‌رمییه و له فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گرێت”.
عه‌بدولخالق عه‌زاوى له‌باره‌ى هه‌بوونى په‌كه‌كه و ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له‌لایه‌ن توركیاوه له‌و قه‌زایه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “هیچ راپۆرتێكى فه‌رمیمان پێنه‌گه‌یشتووه كه ئاماژه بكات به‌وه‌ى گهریلاكانى په‌كه‌كه له شنگال یان ده‌وروبه‌رى هه‌بن، داخڵبوونى سوپاى توركیا به هه‌ر بیانویه‌ك بێت بۆ ناو خاكى شنگال سهركهشییهكى مه‌ترسیداره، كه لێكهوتهكهكانى ته‌نیا له عێراق نا به‌ڵكو له ته‌واوى ناوچه‌كه‌ش به‌ده‌رده‌كه‌ون و كاریگه‌رییان ده‌بێت”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له ئێستادا عێراق به دۆخێكى جیاوازدا تێده‌په‌ڕێت نایه‌وێت بكه‌وێته هیچ قه‌یران و ململانێیه‌كى نوێوه و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى دیپلۆماسییه‌وه كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌مووان به ئامانجى پاراستنى سه‌روه‌رى خۆى چاره‌سه‌ر بكات”.
له ماوه‌ى رابردوودا ئیبراهیم كهڵن، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا رایگه‌یاند: “هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى له شنگال، له‌به‌رده‌مى ئێمه‌دا كراوه‌یه”، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌به‌رده‌م میدیاى وڵاته‌كه رایگه‌یاند: “شه‌وێك له‌پڕ ههڵدهكوتینه سه‌ر شنگال، هه‌موو بابه‌ته‌كه هه‌ر ئه‌مه‌یه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



