قاسم شهشۆ: توركیا لهبهر پهكهكه هێرشدهكاته سهر شنگال و ئێمه دهبینه قوربانى

وێنهى سوپاى توركیا لهكاتى ئۆپراسیۆنى سهربازیدا | فۆتۆ: وهزارهتى بهرگریی توركیا
SNN
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شنگال رایدهگهیهنێت: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا ئێمەش دەبینە قوربانی، دهشڵێت: “تورکیا لەبەر پەکەکە هێرش دەکاتە سەر شنگال، چونكه ژمارهى هێزهكانیان لهوێ زیادیكردووه”.
ئهمڕۆ سێشهممه قاسم شهشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شنگال له نوێترین چاوپێكهوتنیدا لهگهڵ دهنگى ئهمریكا رایگهیاند: “خەڵکی شنگال لەئێستادا ئاسووده نین و دەترسن جارێکی تر بکوژرێنەوە و ئاوارە بکرێنەوە، هەرچەندە خۆیان ئەوانەی گەڕاونەتەوە دووبارە واخەریکە شنگال جارێکی تر چۆڵدەکەنەوە و رادەکەن، چونکە خەڵک مەترسی زۆرى لهسهره”.
وتیشى: ” لەحاڵەتی هێرشی تورکیا بۆسەر شنگال ئێمە شەڕ ناکەین، ئێمە تەنیا بەرگریی لەخۆمان دەکەین ئەگەرنا ئێمە نەشەڕی تورکیا دەکەین نەشەڕی عێراق، ئێمە تەنیا بەرگریی لەخۆمان و ناوچەی خۆمان دەکەین، له ئێستادا بەهۆکاری پارتێکی سیاسی و حەشدی شەعبی ئەگەری دروستبوونی شەڕ هەیە لە شنگالدا”.
قاسم شهشۆ لهبارهى ههبوونى گهریلاكانى پهكهكه له شهنگال ئاماژه بهوهدهكات: “پەکەکە هەر لە شنگالدا ماون تەنانەت ژمارەیان زۆرتر بووە”.
دەربارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر شنگال قاسم شەشۆ باس لهوهشدهكات: “ئەو رێکكەوتنە ههرگیز جێبەجێ نەبووە پەکەکە و حەشدی شەعبی دەڵێن: ئێمە لە شنگال دەرناچین هەم شەڕی پێشمەرگە دەکەین و هەم شەڕی حکومەتی تورکیاش دەکەین ئەگەرهاتن، ئێمه هیواداربووین ئەو رێککەوتنەی شنگال لەنێوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمدا جێبەجێبکرێت، بەڵام حەشدی شەعبی و حیزبە شیعیەکان ناهێڵن ئەو رێککەوتننامەیە جێبەجێبکرێت”.
بەبڕوای قاسم شەشۆ ئەگەر رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا لەسەر شنگال جێبەجێ بکرایە ئەوا ئەو مەترسییانەی لەسەر شنگال هەن دروست نەدەبوون و تورکیا نیازی هێرشی بۆسەر شنگال نەدەبوو، لەو روەوە دەڵێت: “ئەگەر رێککەوتنەکەی جێبەجێ بکرایە پێشمەرگە و حکومەتی عێراقی داهاتنەوە شنگال ئەمانەش دەچوونەوە و ئەمەی ئێستاش نەدەبوو، ئەگەر پەکەکە شنگالی چۆڵ بکردایە تورکیا هێرشی نەدەکرد، تورکیا لەبەر پەکەکە هێرش دەکات نەک لەبەر سڤیل و حکومەتی عێراقی، پەکەکە و حەشدی شەعبی بوونەتە لایەنێکی ناباش بۆ شنگال”.
باس لهوهشدهكات: “هیوادارم رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر شنگال جێبەجێبکرێت تاوهكو خەڵک ئاسووده بێت، چونکە ئەو رێککەوتنە جێبەجێبکرێت خەڵکی شنگال 100% ئاسووده دەبێت بەکشانەوەی پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال رێککەوتنەکە جێبەجێدەکرێت و ئەمن و ئاسایش جێگیر دەبێت لەسەر شنگال”.
قاسم شەشۆ جەخت لهسهر ئهوهشدهكاتهوه: “روودانی هەر شەڕێک خراپە بۆ شنگال ئەگەر شەڕ رووبدات مەبەستی ئەوان بۆ ئەوەیە شنگال وێران بێت و چۆڵ بکرێت و خەڵکەی ئاوارە بێت ئەوە ئامانجی ئەوانە ئامانجی ئەوان لەبەرژەوەندی شنگال نییە”.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هیچ هێزێک هەیە بەرگریی لە شنگال بکات لە حاڵەتی هێرشکردنی تورکیا بۆ سەر شنگال؟ قاسم شەشۆ دهڵێت: “پەکەکە خەڵکی خۆی زۆر کۆکردووهتەوە لە شنگالدا هەروەها حەشدی شەعبیش هێزێکی زۆری هێناوە، دەبینین تورکیاش لەولاوە هەڕەشە دەکات ئیتر نازانم، چەند رۆژێکە حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شنگال دەڵێن، بۆ شەڕی تورکیایە وەک دەزانرێت قووەتی حەشدی شەعبی قووەتی ئێرانە، بۆیە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا ئێمەش دەبینە قوربانی”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



