“پێشبینى ده‌كه‌م هه‌ولێر و به‌غدا له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا بگه‌نه رێككه‌وتن”

شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: په‌رله‌مانى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژى پێنجشه‌ممه یان شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه ده‌ستپێده‌كات، ده‌شڵێت: “پێشبینى ده‌كه‌م له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق.
شيروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “له دوو رۆژى رابردوودا گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆر چاره‌نوسساز ده‌بن، چونكه كات له به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌كیاندا نییه و ئیتر كاتیه‌تى پرۆژه‌یاساى بودجه بخرێته‌به‌رده‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”.
وتیشى: “هه‌موو رووداوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه رۆژى پێنجشه‌ممه یان شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه ده‌ستپێبكات”.
له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “لێكنزیكبوونهوهیهكى گه‌وره هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولا و لیژنه‌ى دارایی، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینى ده‌كه‌م به‌مزووانه بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساكه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



