ئێران: یەک ملیار دۆلار پارەی بلۆککراومان وەردەگرینەوە

SNN
ئێران بڕی یه‌ك ملیار دۆلار كه پێشتر لە کۆریای باشوور بلۆككرابوو، وەردەگرێتەوە و رایدەگەیەنیت لەو بارەیەوە لەگەڵ ئەو وڵاتە گەیشتووەتە رێککەوتنێک.
عه‌لی ره‌بیعی وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگه‌یاند: ئێران له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و ژاپۆن گه‌یشتوه‌ته رێككه‌وتن، له‌گه‌ڵ عێراق و عومانیش گفتوگۆ ده‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، سه‌رمایه بلۆككراوه‌كانی ئێران پاش راوێژكردن له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌درێته‌وه به‌و وڵاته.
پێشتر عه‌بدولناسر هیمه‌تی، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گهیشتوونەته ڕێككه‌وتن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رمایه بلۆككراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



