حکومەتی هەرێم 349 ملیار دینارى بودجهى پەرەپێدانی پارێزگاکانی دیاریکرد

دراوى 25 ههزارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بەشداربوو، گفتوگۆ دەربارەی کێشە و گرفتە کارگێڕی و داراییەکانی پارێزگاکان و پلانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی 2021 کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە ئەرکێکی لە پێشینەی حکومەتە، گوتیشی لە گفتوگۆکانمان بەردەوامین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە هەمانکاتدا و بەو داهاتەی بەردەستە ، لە چوارچێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021، درێژە بە ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی دەدرێت لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان .
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، پلانی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی پەرەپێدانیی پارێزگاکان و ئەو پرۆژانەی وەزارەتەکان لە پارێزگاکان ئەنجامی دەدەن لە سێکتەرەکانی ( شارەوانی ، کارەبا ، تەندروستی ، کشتوکاڵ ، پەروەردە و ڕێگاوبان) بۆ ساڵی 2021 پەسەند کران کە بە داهاتی بەردەستی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت و کۆی گشتی کوژمەکە، 349 ملیار و 702 ملیۆن دینارە، بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە:
پارێزگای سلێمانی :
114,350,000,000 سەد و چواردە ملیار و سێسەد و پەنجا ملیۆن دینار.
پارێزگای هەڵەبجە :
30,000,000,000 سی ملیار دینار .
پارێزگای هەولێر :
000 ,128,352,000 سەدو بیست و هەشت ملیار و سێسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار.
پارێزگای دهۆک :
77,000,000,000 حەفتا و حەفت ملیار دینار .
کۆی گشتی : 349,702,000,000 سێسەد و چل نۆ ملیار و حەفسەد و دوو ملیۆن دینار.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



