
ئەمریکا و ئێران
SNN
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت “ئارامیی وڵاتەکەمان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سنووری خۆی هەیە و زیاتر چاوەڕێی هەنگاوی ئەرێنی ناکەین بۆ گەڕانەوەی تاران بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان”.
نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئارامی و خۆگرتنی ئەمریکا سنووردارە لەبەرامبەر گەڕانەوەی ئێرانییەکان بۆ ناو دانووستانەکان لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015”.
وتیشی: “راستە ئارامیمان پشوو درێژە، بەڵام پێمانوایە و سەرۆک بایدنیش لەمبارەیەوە بە روونیی هەڵوێستی دیارە بەوەی باشترین رێگە بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی، رێچکەی ئاشتی و دپلۆماتییە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



