ته‌ندروستی سلێمانى هۆشدارى ده‌داته دایك و باوكان له باره‌ى كۆرۆناى گۆڕاو

تاقیگهیهكى پشكنینى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو زیاتر له جۆره‌كانى تر‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت: “نیشانه‌كانى كۆرۆناى گۆڕاو له‌سه‌ر منداڵان زیاتر ده‌رده‌كه‌ون بۆیه پێویسته دایك و باوكان ئاگادار بن”.
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “دەکرێت بازدان لە هەر ڤایرۆسێکدا رووبدات و بەهۆی ئەوەشەوە سروشتی ڤایرۆسەکە بگۆڕێت، ئەوەی تا ئێستا باسدەکرێت بە شێوازێکی فه‌رمى لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی و پزیشکانی ئەو وڵاتانەی کە حاڵەتەکە یەکەمجار تێیدا دەرکەوت، ڤایرۆسەکە خێراتر دەگوازرێتەوە و کاریگەری یاخود نیشانەکانی لە منداڵاندا قورسترە بەراورد بە کۆڤید 19”.
له‌باره‌ى خۆپارێزى له ڤایرۆسه‌كه یاد نه‌قشبه‌ندى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “تەنیا بە جێبەجێکردنی رێنمایی خۆپارێزی کە هیچ جیاوازییه‌كى نییە لەگەڵ ئەو رێنماییانەی کە بۆ کۆڤید 19 باسمانکردووە، دەتوانن رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بكه‌ین”.
لەکاتێکدا لە ئێستادا دەرگای قوتابخانەکان کراونەتەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستيی سلێمانی داوا لە دایکان و باوکان و بەرپرسانی قوتابخانەکان ده‌كات کە زیاتر ئاگاداری قوتابییەکان بن و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “پێویستدەکات کە تەعامولێکی زیاتر ورد لەگەڵ منداڵەکاندا بکەن، چونکە رەنگە منداڵێکی خوار 10 ساڵ یان منداڵێکی شه‌ش ساڵ یان حه‌وت ساڵ تەفاهومی تەواوی نەبێت لەگەڵ رێنماییەکانی خۆپارێزی، بەڵام پێویستە هەم لەلایەن دایکان و باوکان کە دەگەڕێنەوە، هەم لە ناو قوتابخانەکاندا ئیجبار بکرێن کە رێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



