
محەمەد بن سەلمان
SNN
محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی شاهانە کراوە و نەشتەرگەری ریخۆڵە کوێرەی بۆ ئەنجامدرا.
لە راگەیەندراوێکدا، دیوانی شاهانەی سعودیە رایگەیاندووە: سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 24ی شوبات نەشتەرگەریی لابردنی ریخۆڵەکوێرە بۆ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی وڵات، کراوە، نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتووی لە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ لە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجامدراوە و دوای نەشتەرگەرییەکە بن سەلمان نەخۆشخانەی بەجێ هێشتووە.
محەمەد بن سەلمان لە ساڵی 1985 لەدایکبووە، لە ساڵی 2017 بە فەرمانی شا سەلمانی باوکی، کرایە شازادەی جێنشینی سعودیە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



