
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین قه‌رزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بدینه‌وه، ده‌شڵێت: “سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له په‌رله‌مان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوهام موسه‌وى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوون به رێككه‌وتنى كۆتایی”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماژه به هه‌بوونى كۆده‌نگى ده‌كات له‌باره‌ى نه‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى هه‌رێم و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه له په‌رله‌مان كۆدهنگین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌رزه‌كانى هه‌رێم جا چ قه‌رزه ده‌ره‌كى و ناوخۆییه‌كانى بێت یاخود قه‌رزى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان نه‌ده‌ینه‌وه، هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه حكومه‌تى ناوه‌ندى نه‌چێته ژێر بارى بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه”.
باس له‌وه‌شده‌كات: “داهاتى نه‌وت و رێكخستنه‌وه‌ى مه‌له‌فى نه‌وتى هه‌رێم و پابه‌ندبوونى هه‌رێم به راده‌ستكردنى نه‌وته‌كه‌ى و قه‌رزى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه بابه‌تى گه‌رمن و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه دوێنێ ڕیاز مه‌سعودى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى سائیرون له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “ئه‌و بۆچوونانه‌ى كه له‌سه‌ر شاشه‌كان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌سه‌ر شه‌قام هه‌یه و ده‌ڵێن: تاكه به‌ربه‌ستى به‌رده‌م ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم تاكه به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق دووره له راستییه‌وه و هه‌ڵه‌یه، چونكه تا ئێستاش له‌نێو لیژنه‌ى دارایی و له‌نێو لایه‌نه عێراقییه‌كان چه‌ندین كێشه هه‌یه كه رێگه‌ناده‌ن ئه‌م پرۆژه‌یاسایه ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌وه ڕیاز مه‌سعودى ده‌ڵێت: “یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بریتییه له نرخى نه‌وت كه له پرۆژه‌یاساكه‌دا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 45 دۆلار دیاریكراوه، به‌ڵام ئێستا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 60 دۆلار، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى دروستكردووه، یه‌كێكى تر له كێشه‌كانى بریتیه له به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، له رابردوودا نرخى 100 دۆلار به‌رزكرایه‌وه به‌رامبه‌ر دینار و به‌شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر 145 دینار جێگیر كرا، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و نرخى نه‌وت به‌رزه و داهاتى نه‌وت به‌رزه، داهاتى عێراقیش زیادیكردووه، ئێستا پێشنیارێك هه‌یه نرخى 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 135 هه‌زار دینار، به‌ڵام تا ئێستا نهگهیشتیووین به رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م دوو بابه‌ته”.
وتیشى: “جگه له‌مانه كێشه‌ى هه‌بوونى ته‌وافوقى سیاسى هه‌یه و لایه‌نه‌كان ناكۆكن، ئه‌م بابه‌ته‌ش پێش هه‌موو شتێك پێویستى به ته‌وافوق هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه له ئه‌گه‌رى نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت و ئه‌گه‌رى دواخستنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه زیاتر ده‌بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


