شارەزایەکی سەربازی هۆکاری زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکان لە عێراق ئاشکرادەکات

هێرشی مووشەکی
SNN
ئەحمەد شەریفی شارەزای بواری ئەمی و سەربازی عێراق، رایگەیاند: حکومەتی عێراق توانای بەرپەرچدانەوەی گروپی تیرۆرستی “شانەی کاتیۆشا”ی هەیە، کە بە ئەنجامدەری هێرشە مووشەکییەکانی سەر ناوچەی سەوز و ناڵیۆزخانەی ئەمریکا دادەنرێت.
شەریفی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق هێرشە مووشەکییەکان رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەکات، دوای لێکۆڵینەوەیەکی کەم ناتوانرێت بگەینە هیچ جۆرە ئەنجامێک، هەورەها توانای حکومەت لە ئاستی بەرپەرچدانەوە و دەستگیرکردنی ئەندامانی “شانەی کاتیۆشا” زۆر لاوازە.
شەریفی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوە رووندەکاتەوە، هۆکاری لاوازی حکومەت لە بەرپەرچدانەوەی ئەم گروپە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، هێشتا عێراق لە ژێر دەسەڵاتی حزب و عەشرەت و گروپدایە و شتێک نییە ناوی سەروەی عێراق یاخود سوپای یەکگرتووی عێراق یاخود هێزی ئەمنی عێراقی، دۆخی ئەمنی بەغدا بەجۆرێک لاوازە تەنانەت کەسێکی ئاسایش دەتوانێت تێکی بدات، بۆیە پێویستە مستەفا کازمی سەرەتا کێشەی سیاسی عێراق و گروپ و حزبە چەکدارەکان چارەسەر بکات دواتر دەتوانێت کێشەی ئەم جۆرە گروپە تیرۆرستیانە چارەسەربکات.
سێشەممەی رابردوو مستەفا کازمی دوای هێرشە مووشەکییەکان رایگەیاند: کە ساحەی عێڕاق نابێت ببێتە مەیدانی یەکلایکردنەوە تەواوی کێشەکانی وڵاتان و رێکاری پێویست دەگرینە بەر بەرامبەر ئەو هێرشە مووشەکیانەی کە کراونەتە سەر ناوچەی سەروزی بەغداو هەر ناوچەیەکی دیکەش.
More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



