
کریستی و بایدن
SNN
کریستی تیگن کە کچە نمایشکارێکی ئەمریکییە، داوا لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکات فۆڵۆو کردنی لە تویتەر رەتبکاتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی دەیەوێت (ئازادانە تویتی خۆی بکات).
تیگن لە تویتەری خۆی پۆستێکی کردووە و نووسیوێتی “چەندجارێک تویتم کردووە لە هەژمارەکەی خۆم، لەو کاتەوە کە جەنابتان فۆڵۆوتان کردووم، بۆیە داوا دەکەم لە بەڕێزتان چیتر چاودێریم مەکەن و فۆڵۆوەکەتان رەتبکەوەنەوە، خۆشمدەوێیت”.
سایتی ئینسایدەر دەڵێت “ئەم کچە نمایشکارە 36 ساڵە، لەگەڵ 13 کەسی دیکە لەلایەن ئەژماری بایدنەوە فۆڵۆو کراوە و تاکە کەسی نا سیاسییە کە لە دوای مانگی یەکی ئەمساڵەوە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە فۆڵۆو کراوە”.
دوای ئەو تویتەی تیگن، راستەوخۆ لەلایەن تیمی سەرۆکی ئەمریکاوە ئەژمارەکەی (ئەن فۆڵۆو) کرا، دوای ئەوەش یەکسەر کچە نمایشکارەکە نووسیوێتی “من لە ئێستاوە ئازادم”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


