“کەشوهەوا کاریگەریی لەسەر کارەکانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی هەبووە”

شەقامی سەد مەتری سلێمانی
SNN
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە و تا ئێستاش نزیكەی 10%ی كارەكانی تەواوكراون.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەو فەرمانگەیەش بەردەوام چاودێریی كارەكانی ئەو پرۆژە گرنگە دەكات و لەگەڵ باشبونی كەشوهەواش كارەكانی تەواوكردنی شەقامەكە باشتر بەڕێوەدەچن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بە سەختی شوێنی دروستكردنی شەقامەكە دەكات و دەڵێت: تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی كە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تۆپۆگرافیایەكی تارادەیەك سەختە و هێشتا كاركردن لێی لە قۆناغی خۆڵكاری و بڕین و پڕكردنەوە و جێبەجێكردنی كارە كۆنكرێتییەكاندایە.
ساسان عەونی لەبارەی كاریگەرییەكانی كەشوهەوای باراناوی و بەفربارین لەسەر پرۆسەی بەڕێوەچونی كارەكانی شەقامەكە روونیكردەوە، ئەو چوار مانگەی كە وەرزی زستان بوو، بەهۆی باران و بەفر و سەختی كەشوهەواوە تارادەیەك بەربەست لە بەردەم زیاتر بەرەوپێشچونی كارەكان دروست بوو، لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی كەشوهەوادا لە وەرزی داهاتووەوە كارەكانی تەواوكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەشێوەیەكی باشتر بەرەو پێش دەچن.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی- (ئۆتۆبانی بابان)، یەكێكە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، كە لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان قۆناغی یەكەمی جێبەجێدەكرێت؛ بەتەواوبونی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە شاری سلێمانی دەچێتە قۆناغێكی تری گەشەی ئابوری و ئاوەدانییەوە و كۆتایی بەگرفتی هاتوچۆ لە سلێمانی دەهێنێت
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



