
دەستگیرکردنی داواکراو
SNN
دوێنێ لەشاری هەولێر بەرپرسێكی باڵای گروپە چەكدارەكانی داعش دەستگیركرا بەناوی “بەشار عەدوانی” کە بەرپرسی یەکەی نیشانە شکێن “قەناس” بووە.
بەپێی هەواڵێكی میدیا عێراقییەکان، شەوی رابردوو لە شاری هەولێر بەرپرسێكی باڵای داعش دەستگیركراوە، ئەوەش دوای ئەوەی پلانی بۆ داندراوە، ئەو بەرپرسەی داعش بەرپرسی شانەی قەناس بەدەستەكانی داعش بووە لەناوچەكانی باشووری عێراق.
لەبارەی چۆنییەتی دەستگیركردنەكەی ئەوە ئاشکراکراوە ماوەیەكە دەزگای هەواڵگری عێراقی بەدوای ئەو كەسەوەیە و چاودێری كردووە كە هاتووچۆی زۆری هەبووە لەنێوان شارەكانی (فەلوجەو هیت و موسڵ)، دواجار لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا لە شاری هەولێر دەستگیركراوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



