ئاسایشی سلێمانی 8 کەس دەستگیردەکات، دەیان دەفتەر دۆلاریان لە دوو کاسبکار دزیبوو

SNN
ئەمڕۆ هەینی، ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی 8 تۆمەتبار رادەگەیەنێت کە دەیان دەفتەر دۆلاریان لە دوو کاسبکاری سلێمانی دزیوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایش، سەرجەم دەستگیرکراوەکان کوردن و ھەستاون بە ئەنجامدانی دوو تاوانی جیاواز لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا، تاوانەکانیان بریتی بوون لە دزینی پارە لە دوو کاسبکاری نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لەناو شاری سلێمانی دا، کە لە تاوانی یەکەمدا بڕی (60000$ شەست ھەزار دۆلاری ئەمریکی) و لە تاوانی دووەمدا (47000000 چل و حەوت ملیۆن دیناری عێراق )یان لەوکاسبکارانە سەندووە.
راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی:
” دوایی وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی (442) لە یاسایی سزادانی عێراقی، لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا لەماوەی هەفتەیەکدا، لەناو شاری سلێمانی، ھێزەکانمان توانیان باندێکی (٨) کەسی بەناوەکانی (م ، أ ، س/ لەدایکبووی ساڵی 1991)و (ع ، ع ، ع / لەدایکبووی ساڵی 1987) و (ڕ ، م ، ل/ لەدایکبووی ساڵی 1987) و (ب ، ح ، ع/ لەدایکبووی ساڵی 1989) و (ی ، أ ، س/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩) و (ب ، ح ، ع/ لەدایکبووی ساڵی 1997) و (س ، أ ، أ/ لەدایکبووی ساڵی 1998) و (خ ، ح ، ع/ لەدایکبووی ساڵی 1986)، دەستگیر بکەن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


