“ئەنجامدەری هێرشە مووشەکییەکانیان تیرۆرستن و دژی عێراق و گەلەکەین”

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
SNN
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ کەناڵی “السومریە” رایگەیاند: ئەنجامدەری هێرشە مووشەکییەکانی بەغدا و هەولێر تیرۆرست و دەژی گەلی عێراقن.
وەزیری دەرەوەی عێڕاق ئاماژەی بەوەکرد: داوا لە ئەمریکا دەکەین هاوکاریمان بکات، عێراق وڵاتێکی دیموکراسییە و هیچ جۆرە بەرخودانێکی تیدا نییە، ئەوەی ئێستا تێیدا روودەدات کردەوەی تیرۆرستییە، گەر کەسێک بیەوێت بەرخودان بکات، ئەوا چەندین رێگەی جیاواز و دیموکراسی هەیە بۆ دەربڕی رای خۆی یاخود گۆڕینی ئەوەی کە دەیەوێت لە رێگەی پەرلەمانەوە، نەک بە هێرشی مووشەکی، ئەنجامدەرانی ئەم کارەش دژی عێراق و گەلەکەین.
لە هەفتەی رابردوودا هەریەکە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر تووشی چەندین هێرشی مووشەکی بوونەوە، فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکاش ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هێرشە مووشەکییانە دووبارە عێراق دەگێرێتەوە دۆخی پاری و لە ئەنجامدا ئەمریکاش کاردانەوەی توندی دەبێت.
وزير الخارجية فؤاد حسين:
لا توجد مقاومة في العراق مطلقي الصواريخ هم ارهابيين!! pic.twitter.com/ay8pwOpR6S— Samer Helin (@SamerHelin) February 25, 2021
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



