
بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا
SNN
دوانیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەوورووبەری دوو گوندی سنووری قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك یان تۆپبارانكرد.
بەپێی زانیاریەکانی SNN، ئەمڕۆ سوپای تورکیا دەوورووبەری گوندەکانی سیانێ و ئەرگرێنێی لە بناری چیای گارە بۆ ماوەی 40 خولەک بۆردومانکردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە چوار رۆژ دوای ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر چیای گارە بەهەمان شێوە ئەو ناوچانە بۆردومان کرابوون.
بەرپرسانی ئیداری ئەو ناوچەیە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانە ماددی و گیانییەکان نەزانیوە، بەڵام راگەیەندراوێکی سوپای تورکیا ئاماژە بەوە دەکات ئامانج لەو بۆردومانە بەئامانجگرتنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لەو ناوچەیە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



