
ئەمریکا و ئێران
SNN
نید برایس وتەبێژ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، رایگەیاند: سیاسەتی ئەو پەڕی فشار لەسەر ئێران بووە ھۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران ئێستا زۆر نزیك ببنەوە لە بەرھەمھێنانی چەكی ئەتۆمی.
برایس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر تەماشای ئەنجامەكانی سیاسەتی ئەو پەڕی فشار بكەین، دەگەینە یەكدەرئەنجام، دەبوایە ئەو پەڕی فشار گەیشتبووایە رێككەوتنێكی باشتر “سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران” و ئێرانی دوورەپەرێز كردبووایە لە جیھان و ھەڵوێستی باشتری بە ویلایەتە یەكگرتووەكان دابا، بەڵام لە راستیدا ھیچ ئەنجامێكی لەم جۆرەی نەدا. ئەمڕۆ دوای رۆیشتنی ئیدارەی سەرۆكی پێشوو، دۆناڵد ترەمپ، ئێران لە بەرھەمھێنانی چەكی ئەتۆمی زۆر نزیك بووەتەوە”.
برایس جەختیكردەوە لەوەی ئەگەر ئێران گەڕایەوە سەر جێبەجێكردنی پابەندییەكانی لە رێككەوتنەكەدا، ئەوە واشنتنیش ھەمان شتدەكات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



