نوێترین زانیاری لە بارەی گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا ئاشکرادەکرێت

شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر
SNN
وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانى هەرێم: لەئێستادا چاوەڕێین بژاردەی نوێی لایەنەكان لە لیژنەی دارایی بنوسرێتەوە و بە ڕەزامەندی هەرێم دەنگی لەسەربدرێت، بەپێچەوانەوە ئەو دەقەی حكومەتی عیراق رەوانەی كردووە تاكە بژاردەی پەرلەمانە.
سەمیر هەورامی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: لەدوایین سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كراوەو تەواوی داتاكانی پەیوەست بەخەرجییەكان و داهاتی نەوت و ژمارەی موچەخۆران رادەستی بەغدا كراون، بۆیە لەئێستادا چاوەڕێ دەكەن رەشنوسی دووەم لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئامادەبكرێت كە رەنگدانەوەی خواستی لایەنە سیاسییەكانیشە لەكۆبوونەوەكاندا گفتوگۆیان لەگەڵ كراوە.
راشیگەیاندووە: تائێستا پێشنیازی دووەم ئامادە نەكراوەو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بەبێ ئەوەی پشكی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكەن لیژنەی دارایی رەشنوسی هەردوو بڕگەی 10 و 11ی پڕۆژەی بودجە ئامادە بكات كەتایبەتە بە پشكی هەرێم و دواتریش كۆی پڕۆژەكە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی وتیشی: لەدواین سەردانیاندا بۆ بەغدا بۆ لایەنەكانیان رونكردووەتەوە كە ئەوان پابەندی دەستور و رێككەوتنەكان دەبن و ئەو لێدوانانەش كەباس لەوە دەكەن پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر حسابی پارێزگای بەسرەو شارەكانی دیكەی عیراق رەوانەدەكرێن، هیچ بنەمایەكیان نیەو هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە لەبەرامبەردا داهاتی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان رادەستی بەغدا بكات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



