لەدوای بۆردومانەکەی دێرەزوور دیمەشق داوایەک لە ئەمریکا دەکات

فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا
SNN
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئیدانەی هێرشی شەوی رابردووی ئەمریکای کرد بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، لە سنووری نێوان سوریا و عێراق و داواشی لێکرد “ئەمریکا هەڵوێستی خۆی دژ بە سوریا بگۆڕێت”.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاندووە: “هێرشەکە ئاماژەیەکی نەرێنی بوو بۆ سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا کە بڕیاربوو پابەندبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، بەڵام وادەردەکەوێت کە درێژەپێدەری سیاسەتەکانی ئیدارەی پێشووی ئەمریکایە لە چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “سوریا داوا لە ئەمریکا دەکات کە هەڵوێستە دوژمنکارییەکەی لە دژی بگۆڕێت و چیتر پاڵپشتی لە رێکخراوە تیرۆرستییەکان نەکات کە هاووڵاتیانی سوری دەکەنە ئامانج”.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند گروپێکی چەکداری نزیک لە ئێران، لە خاکی سوریا و وتەبێژی پێنتاگۆنیش رایگەیاند “هێرشەکە لە تۆڵەی هێرشە مووشەکیەکەی هەولێر و بەغدا بووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


