
محەمەد بن سەلمان
SNN
دواجار ئەمریکا دانی بەوەدانا کە بە فەرمانی شازادەی جێنشینی سعودیە جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعوودی کوژراوە.
میدیاکانی ئەمریکا راپۆرتێکی هەواڵگری وڵاتەکەیان بڵاودەکەنەوە کە زانیاری ورد لەسەر کوژرانی ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرادەکات و دەڵێت: پلانەکەی محەمەد بن سەلمان ئەوەبووە کە خاشقچی بکوژرێت یان دەستگیربکرێت.
ئەمە یەکەمجارە ئەمریکا بە فەرمی دان بەوەدا دەنێت کە خاشقچی ساڵی 2018 بە فەرمانی شازادەی جێنشینی سعوودیە کوژراوە، لەکاتێکدا ئیدارەی ترەمپ سەرباری فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان، ئەو زانیاریەی بەدرۆدەخستەوە.
جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی دیاری سعوودی کە کاری بەوە ناسرابوو کە رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی سعودیە دەگرت، ناوبراو لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا و جەستەی شێوێندرا.
کوژرانی رۆژنامەنووسەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نیگەرانی دروستکرد.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
36 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
36 mins لهمهوپێش


