لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا پارێزگاری زیقار دەستیلەکارکێشایەوە

SNN
لەژێر فشاری خۆپیشاندانە خوێناویەکەی زیقار کە بەهۆیەوە پێنج خۆپیشاندەر کوژران و سەدانی دیکە برینداربوون، نازم وائیلی پارێزگاری زیقار دەستیلەکارکێشایەوە.
میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، نازم وائیلی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی مستەفا کازمی کردووە.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، عەبدولغەنی ئەسەدی لە شوێنی پارێزگاری زیقار دادەنرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایکرد: لە ئەنجامی ئەو توندوتیژیانەی کە لە ماوەی پێنج رۆژی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای زیقاردا دروستبوو 5 خۆپێشاندەر کوژراون و بە سەدان کەسیش بریندارن.
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە میدیای عێراقی وتووە: 314 کەس لە توندوتیژیەکاندا بریندارن کە 147 کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانن و 77 برینداریشیان خۆپێشاندەرن، 90 بریندارەکەی دیکەش هاووڵاتی مەدەنین.
ئاماژەشی بەوەکردووە هێزە ئەمنییەکان گولەی راستەقینە و گاسی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە و خۆپیشاندەرانیش بە بەرد و چەقۆ وەڵامیان هێرشیان کردوونەتەسەر.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



