لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای دەستبەجێ ئازادکردنی رۆژنامەنووسانی بادینان دەکات

SNN
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانەی بادینان دەکات کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمڕۆ هەینی، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگا “بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە” سزای هەریەک لە رۆژنامەنوسان شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، حسێن عیسا، ئەیاز کەرەم، و شیڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن داوە.
راشیگەیاند: ئەگەرچی دادگا ئەو رۆژنامەنوسانەی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سزاداوە، بەڵام دادگاییەکە دادپەروەرانە نەبووە و پێویستە دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازادبکرێن.
رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگای تاوانی ههولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند ئەوەش نیگەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


