
گەرمیان -شاری-کفری
SNN
ئەمشەو هەینی، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لە قەزای کفر دوو بنەماڵە شەڕ لەنێوانیاندا دروست دەبێتەوە و سێ ئەندامی یەک بنەماڵە کوژراون.
سێ کەس بەناوەکانی هەندرێن مەدحەت، هیشام مەدحەت و حەمرین هەندرێن، لە ئەنجامی پێکدادانە چەکداریەکەدا، کوژراون.
بەپێی زانیاریەکان لایەنی بەرامبەر هیچ بریندارێکیان نەبراوەتە نەخۆشخانە و تا ئێستا بە فەرمی زیانەکانیان تۆمار نەکراوە، ئێستا دۆخەکە ئارامبووەتەوە و شەڕ کۆتاییهاتووە.
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ snn رایگەیاند: بەهۆی کێشەی نێوان دووبنەماڵەوە لە کفری سێ کەس کوژراون کە یەکێکیان پێشمەرگەیەکی دێرینە و دووانەکەی تریش برا و کوڕی پێشمەرگە دێرینەکە بوون.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوام دەبێت.

More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش



