ویستێكى سیاسى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق دوابخرێت

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى سائیرون رایده‌گه‌یه‌نێت: ویستێكى سیاسى هه‌یه له عێراق بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌شڵێت: “پێویسته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق نزیكبێت له واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕیاز مه‌سعودى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمان سائیرون به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “له ئێستادا ویستێكى سیاسى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق دوابخرێت، چونكه زۆرینه‌ى هێزه سیاسییه‌كانى عێراق ده‌یانه‌وێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه و كورسییه‌كانیان چۆڵنه‌كه‌ن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هاوپه‌یمانى سائرون ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “پێویسته رۆژێك دیارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و رۆژه نزیك بێت له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو بابه‌ته‌كه به‌پێى ده‌ستوور به‌ڕێوه‌بچێت”.
باس له‌وه‌شده‌كات: “ناكرێت ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، تاوه‌كو سه‌رۆككۆمارى عێراق داواى ئه‌و بابه‌ته نه‌كات و په‌سه‌ندى نه‌كات، دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش په‌سه‌ندى نه‌كه‌ن”.
رۆژى 24ى شوبات، عه‌لى بدێرى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “په‌رله‌مانتارانى كوتله جیاوازه‌كان واژوو كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له 5ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له 10ى تشرینى یه‌كه‌می ئەمساڵ”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



