عەلی باپیر: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی و یەکێتی باشتر دەکەین

عەلی باپیر
SNN
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی دەڵێت: “رێژەی بەشداری ئافرەتمان لە 10٪ەوە گۆڕی بۆ 20٪ و پەیڕەوی ناوخۆشمان گۆڕی و چوار خوشک هاتوونەتە سەرکردایەتیی و پابەندیمان بە شەریعەت زیاتر دەکەین”.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی دەشڵێت: “شەریعەتی ئیسلام پێماندەڵێت بە زیتر کرانەوە و ئەو قسانە راست نین کە دەڵێن: “کرانەوەی زیاتری کۆمەڵ بەڕووی کۆمەڵگەدا دوورکەوتنەوەیە لە ئیسلام”.
لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرەکەیان، عەلی باپیر وتی: “بەهۆی گۆڕانی هەلومەرجی دەوروبەر و هەرێمەوە ناوی حزبمان گۆڕیوە”.
وتیشی: “هدێک لایەنی ئیسلامیی بەهۆی پاشگری ئیسلامییەوە کاری توندڕەویی دەکەن، بۆیە نامانەوێت باجی هەڵەی ئەوان بدەین و بەوەش پاشگری ئیسلامیمان لە خۆمان کردەوە”.
بەوتەی عەلی باپیر، خێر و بێری ئەم وڵاتە دەبێت بۆ هەموو لایەک بێت، بە دادگەریی دابەش ببێت بەسەر دانیشتوانەکەیدا.
لەبارەی دادگاییکردنی 6 چالاکوانەکەی بادینانیش، عەلی باپیر وتی: “لەم وڵاتەدا بە زۆر هەڕەشەی دانپێدانان لە گیراوان دەکرێت و کراوە، گەر دادگاییکردنەکە وەک بیستوومە بە زۆر بێت، ئیعتیباری نابێت” بۆیە گەر وابێت، قەوارەکەمان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
بۆ رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداش باپیر وتی: “کێ دەستباڵایە و بڕیار بەدەستە، دەبێت ئەو بچێت بۆ بەغدا و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات”.
وتیشی: “دوای گرێدانی کۆنگرە لە هەموو ئاستەکانیدا پارتی و یەکێتی پیرۆزباییان لێکردین، ئەوەش دەبێتە هاندەرێک کە لەگەڵیان پەیوەندیمان باشتر بکەین”.
راشیگەیاند “لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی پەیوەندیمان باشە و لە رابردووشدا دەستپێشخەریمان کردووە بۆ یەکگرتوو بۆ روستکردنی هاوپەیمانی، بەڵام دیارە بۆیان نەگونجاوە، ئێمەش هەمیشە ئامادەین بۆ ئەم بابەتە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


