سعودیه: تۆمه‌تباركردنى محه‌مه‌د بن سه‌لمان به كوشتنى خاشقچى مایه‌ى قبوڵكردن نییه

ئاڵاى ئه‌مریكا و ئاڵاى سعودیه | فۆتۆ: Ahmed Youssef Elsayed Abdelrehim/Anadolu Agency/Getty Images
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه وه‌ڵامى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى دایه‌وه كه ئه‌مریكا له‌باره‌ى تۆمه‌تباركردنى محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه له كه‌یسى كوشتنى رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچى و رایگه‌یاند: “تۆمه‌تباركردنى محه‌مه‌د بن سه‌لمان به كوشتنى خاشقچى مایه‌ى قبوڵكردن نییه و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه”.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه رایگه‌یاند، “ئێمە بە تەواوەتی ئەو بابەتەی لە راپۆرتەکەدا هاتووە سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشقچی رەتیدەکەینەوە، راپۆرتەکە ئەنجامێکی نادروستی لەخۆگرتووە سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و ئەوە قوبوڵکراو نییە”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه باسى له بابه‌تى ئاشكرا كردنى تاوانبارانى كهیسهكهى خاشقچى كردووه و ئه‌وه‌ش هاتووه، “ئەم تاوانە دژ بە یاسا و بەهاکانی شانشینەکەیە، ئەو کەسانەشی ئەو کارەیان کردووە سزادراون و ئەنجامی دادگایکردنەکەش لەلایەن بنەماڵەی خاشقچیەوە پەسەندکراوە”.
دوێنى هه‌ینى دەزگای هەواڵگری ئەمریکا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسى سعودى، كه تیایدا باس لەوە کرابوو، “کوشتنەکە لەژێر چاودێری و بە سەرپەرستی محەمەد بن سەلمان شازادەی جینشینی سعودیە ئەنجامدراوە”.
جەمال خاسقچی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى سعودى بوو، یه‌كێك بوو له ستوون نووسه‌كانى رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، زۆرجار رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی سعودیە دەگرت و لە ساڵی 2017 لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژراو و تەرمەکەی نه‌دۆزرایه‌وه، لە ساڵی 2019 داواکاری گشتی سعودیە سزای لە سێدارەدانی بۆ پێنج کەس دەرکرد کە لە دۆسیەکەوه تێوەگلابوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


