خۆپيشاندەرانی زيقار داوای دەستلەکارکێشانەوەی دووەم پارێزگار دەکەن

خۆپیشاندانی عێراق
SNN
خۆپيشاندانەکانی زيقار بەردەوامی هەيە و خۆپيشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگاری نوێ دەکەن.
ئەمڕۆ يەکشەممە، ميدياکانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنييەکانەوە بڵاويانکردەوە، “هێزێکی پۆليس لە پارێزگای زيقار بڵاوەی پیکراوە بەمەبەستی ڕێگريکردن لە توندوتيژی و پیکدادن لە خۆپيشاندانەکاندا”.
ميدياکانی عێراق ئاماژەيان بەوەشکردووە،” بڵاوەپیکردنی ئەو هێزە لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزيرانی عێراق و بە سەرپەرستی عەبدول غەنی ئەسەدی پارێزگاری نوێی زيقار بڵاوەی پێکراوە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ داواکاری خۆپيشاندەران”
هەروەها، ” خۆپيشاندانەکان لە پارێزگای زيقار بەردەوامی هەيە و خۆپيشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگاری نوێی زيقار دەکەن”.
ماوەی هەفتەيەکە خۆپيشاندان لە شاری ناسريە ناوەندی پارێزگای زيقار بەردەوامی هەيە، رۆژی هەينی خۆپيشاندەران هەڵيان کوتايە سەر بينای پارێزگای زيقار و داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگاريان کرد، هەمان ڕۆژ نازم وائيلی پارێزگاری پێشووی زیقار دەستی لەکار کێشايەوە، هاوکات دوێنێ عەبدول غەنی ئەسەدی وەک پارێزگاری نوێی زيقار دەستبەکاربوو .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



