“هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌نداو لە تۆڵه‌ی هێرشەکانی ئیسرائیله”

SNN
میدیا ئێرانییەکان، بڵاویكرده‌وه، “هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كه له كه‌نداوی عومان، له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرش و تاوانانه‌یه، كه ئێسرائیل له ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات”.
هێرشەکە له ژێر ناونیشانی “تاوانه‌كانی سووریا و عێراق و وه‌ڵامه‌كان له یه‌مه‌ن و عومان”، له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی نزیك له “عه‌لی خامه‌نه‌یی”، رابه‌ری ئێران، نووسیویه‌تی، “ره‌نگه كه‌شتییه‌كه كه‌وتبێته كه‌مینی یه‌كێك له هێزه‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری”، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “هێرشه‌كه ئه‌و راستییه‌ی ده‌رخست، كه كاتی هه‌ڵاتن كۆتایی هات”.
له راپۆرتێکی رۆژنامەوانیدا هاتووه، “هێرش و تاوانه‌كانی رژێمی سه‌هیۆنی له ناوچه‌كه به‌م دواییانه به ئاشكرایه، بۆیه به ئامانج گرتنی كه‌شتییه‌كه زۆر به شاره‌زاییانه له ده‌ریای عومان ئه‌نجام دراوه، كه رژێمی سه‌هیۆنی و هاوپه‌یمانه‌كانی تووشی راچڵه‌كین كردووه”.
“ئاشكرای كرد، “كه‌شتییه‌كه ناسراوه‌ته‌وه، كه وایناشانداوه سه‌ر به هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیایه، كه بارێكی بازرگانی ده‌گواسته‌وه، لێدانه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه بووه”.
ده‌سته‌ی كاری بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا و كۆمپانیای “Dryad Global” بۆ ئه‌منی ده‌ریایی روونیانكرده‌وه، كه كه‌شتییه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای “هیلوس رای” ئیسرائیلییه، كاتێك له سعودییه‌وه به‌ره‌و سه‌نگافوره ده‌ڕۆیشت، ته‌قێنراوه‌ته‌وه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



