
محەمەد حەلبوسی
SNN
لەدوای لێدوانەکانی ئەم دوایەی باڵیۆزانی تورکیا و ئێران لە بەغدا، سەبارەت بە دەستوەردانی وڵاتەکانیان لە هەرێم و عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نیگەرانی دەربڕی و رایگەیاند: “دەبێت رێز لە سەروەری عێراق بگرن”.
محەمەد حەلبوسی لە تویتێکیدا رایگەیاند: نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکیان ئەوەیە کە نوێنەرایەتی وڵاتەکانیان بکەن و ھەوڵیش بدەن ھاوکارییەکانی نێوان وڵاتەکانیان لەگەڵ عێراق پتەوتر بکەن، بۆیە پێویستە ژمارەیەک لە نوێنەرانی نێردە دیپلۆماتییەکان، باش لە ئەرکەکەیان تێبگەن و دەستوەردان لەو پرسانە نەکەن کە پەیوەندی بەوانەوە نییە”.
محەمەد حەلبوسی راشیگەیاندووە “پێویستە نوێنەرانی نێردە دیپلۆماتییەکان، رێز لە سەروەریی عێراق بگرن، بۆ ئەوەی بەھەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت”.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ شەممە، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئیرەج مەسجدی لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاندبوو “دەستوەردانی سەربازیی تورکیا لە عێراق رەتدەکەینەوە، پێویستە ھێزەکانی تورکیا نەبن بە ھەڕەشە یان پێشێلکردنی خاکی عێراق “.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا راشیگەیاندبوو “تورکیا چ پەیوەندییەکی بە شنگالەوە ھەیە، ئەمە پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و عێراقییەکان خۆیان دەبێت ئەمە چارەسەر بکەن، تورکیا ناتوانێت ھەڕەشە بکات یان بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەربکات”.
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لە تویتێکدا وەڵامیدایەوە و وتی: “باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئیرەج مەسجدی دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق، وانە بە تورکیا بدات”
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



