تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە خۆرئاوای بەغدا 14 قوربانی بەدواوە بوو

بڵاوەپێکردنی هێز لە بەغدا
SNN
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کە خۆرئاوای شاری بەغدای کردبووە ئامانج، زیاتر لە 14 کەس لەنێوان کوژراو و برینداردا بوونە قوربانی.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیانامەیەکدا ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاندووە “تەقینەوەکە کاتێک بووە کە هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبێلەکەیان لە ناوچەی میدهەم-ی سەربە قەزای حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار بینیوە و ویستوویانە بۆمبەکەی ناوی پوچەڵبکەنەوە”.
لەکاتی دەستکاریکریکردنی بۆمبەکەدا تیمی ئەندازیاریی هێزی هاوبەشی سوپای عێراق بوونەتە ئامانجی تەقینەوەکە و 7 کوژراو و 7 بریندارییان هەبووە، هێرشەکەش کاتێک بووە سوپا بە ئەرکێکی کێوماڵکردنەوە سەرقاڵبوون لە ناوچەکەدا دژی پاشماوەکانی داعش.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



