
ئەندرێ بابیچ سەرۆکوەزیرانی چیک
SNN
سەرۆکوەزیرانی چیک ئاشکرایدەکات “پۆلیسی وڵاتەکەی مانگی یەکی رابردوو ئاگاداریان کردووە کەسێک هەڕەشەی کوشتنی لە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی کردووە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەندرێ بابیچ لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “رۆژی 8ی مانگی یەکی رابردوو پۆلیس ماڵەکەمی خستە ژێر پاسەوانیی توندەوە، بەهۆی ئەوەی کەسێک هەڕەشەی لە خۆم و ئەندامانی خێزانەکەم کردبوو بە کوشتنمان بە فیشەک”.
پۆلیسی چیک دەڵێت دۆسێیەکیان لە شاری براگ-ی پایتەخت کردووەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە و گەڕان بەدوای ئەو کەسەی هەڕەشەکەی ئەنجامداوە.
بەپێی هەندێک میدیاش، دوای لێکۆڵینەوە کەسێک بەناوی (لوكاچ براهاچيك) بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپوڵ دەستگیر کراوە لەلایەن پۆلیسی ئیسانیاوە لە شاری بەرشەلۆنە.
تۆمەتبارەکە داوای لە سەرۆکوەزیرانی چیک کردووە واز لە دەسەڵات بهێنێت لە ماوەی 5 رۆژدا، بەپێچەوانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.
ئەندرێ بابیچ سیاسی و بزنسمانێکی سەربە حزبی ئانۆیە لە ساڵی 2011ەوە، ساڵی 1954 لەدایکبووە لە شاری براتیسلاڤا، لە ساڵی 2017ەوە سەرۆکوەزیرانی چیک-ە و دووەم دەوڵەمەند ترین پیاوی ئەو وڵاتەیە کە سەروەتەکەی بە 4.04 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



