خۆکوشتن لە تورکیا لە هەڵکشاندایە و ئۆپۆزسیۆنیش ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات

بەندیخانەیەکی تورکیا
SNN
لە راپۆرتێکدا ئاشکرا بووە کە خۆکوشتن لە تورکیا زیادکردووە، هۆکارەکەشی دەبەسترێتەوە بە دۆخی ئابووری وڵات و ئۆپۆزسیۆنیش دەڵێت سەرۆککۆمار خەتابارە.
پارتی گەلی کۆماریی کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی رێژەی خۆکوشتن لە تورکیا لەو کاتەوەی ئاکەپە جڵەوی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست.
راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە رێژەی خۆکوشتن لە وڵات 48٪ زیادیکردووە، کە دەکاتە 65 کەس هەفتانە، بەهۆکاری ئابووریش دیاردەکە بە رێژەی 38٪ لەنێوان ساڵانی 2017 – 2019 زیادیکردووە.
غەمزە ئاک کوچ جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری دەڵێت: “ساڵی 2019 زیاتر لە 3406 کەس خۆیان کوشتووە، دەشڵێت: “4 لە 10 کەس کە مردنیان پێباشترە، هۆکارەکەی نازانن، واتا 42٪ی ئەو کەسانەی لە ژیان وەڕزن، نازانن بۆ حەز دەکەن بمرن”.
راپۆرتەکە باسی ئەوەشیکردووە کە لەنێوان ساڵانی 2017 – 2019 لەژێر دەسەڵاتی پارتەکەی ئەردۆغاندا 9916 کەس خۆیان کوشتووە.
لە کۆتاییدا راپۆرتەکەی ئەو پارتە بەرهەڵستکارە دەریخستووە کە لە ساڵی 2017 – 2019 رێژەی خۆکوشتن زیادیکردووە بە رێژەی 38٪ کە لە ساڵی 2002 – 2019 ئەوەندە نەبووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



