“ئەو کەسانەی پارەی زیادەیان لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان لێوەرگیراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە”

کۆرۆنا لە هەولێر
SNN
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رايگەياند:” بەشێک لە نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان پارەی زیادەیان لێوەرگیراوە”، دەشڵێت ” لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی 116 هەزار دۆلار لە 33 نەخۆش وەرگیراوە“
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد:”لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی پێکهێنراوە بۆ پێداچوونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشانی کۆڕۆنا وەرگیراوە لەلایەن نەخۆشخانە ئەهلیەکان بەجۆرێک کە پارەی زیاتریان لێوەرگیراوە لەو بڕەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردبوو”.
دەشڵێت:”تەنها لە یەک نەخۆشخانەی ئەهلی دەرکەوتووە پارەی زیادە لە 33 نەخۆش وەرگیراوە کە دەکاتە بڕی زیاتر لە 116 هەزار دۆلار واتە 169 ملیۆن دینار لە نەخۆشەکان وەرگیراوە کە لە ئەمڕۆوە بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێندرێتەوه”.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو: “دوای تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەزارەتی تەندروستی بە دوو قۆناغ بڕیاریدا نەخۆشخانە ئەهلییەکان داشکاندن بکەن بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، سەرەتا داشکان بەڕێژەی 25% و دواتر بەڕێژەی 50%، بەڵام بەشێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان پێوەی پابەند نەبوون”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


