روحانی: ئەمريکا دانیپێداناوە سزاکانی سەر ئێران هەڵەبوون

حەسەن رۆحانی
SNN
سەرۆکۆماری ئێران ڕايگەياند: “ئەمريکا دانیپێداناوە کە سزاکانی سەر ئێران هەڵەبوون، واشنتۆنیش ناچارە سزاکان هەڵوەشێنێتەوە”.
حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چەند پڕۆژەيەکی وەزارەتی نەوت لە پارێزگاکانی بووشێهر و ئیلام باسی لەوەکرد: “ئيدارەی نوێی ئەمريکا چوار جار دانی بەوەدا ناوە فشارەکانی ئيدارەی پێشوی وڵاتەکەی هەڵەبووە”.
حەسەن روحانی وتيشی:” ئەو دانپێدانانەی ئەمريکا گەورەترين سەرکەوتنە بۆ ئێران”: جەختيشیکردەوە” ئەمريکا لە بەرامبەر گەلی ئێران تەسليم دەبێت”
روحانی بە ئاماژە بەوەشکرد: “ئەمساڵ بە کەمترین پشت بەستن بە نەوت وڵاتمان ئیدارە کردووە، دەشڵێت:”بەرهەمهێنانی پێترۆکیمیای ئێران لە ساڵی داهاتوو دەگاتە 100 میلیۆن تەن ئەوەش دووبەرامبەری ڕێژەی ئێستایە”.
لە ساڵی 2018 و لە سەردەمی ئيدارەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمريکا واشنتۆن لە رێکککەوتنی ئەتۆمی ئێران کشايەوە، لەدوای کشانەوەکەش کۆمەڵێک سزای ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاند.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش



