
ئاڵای ئێران و سەکۆیەکی مووشەکی
SNN
حکومەتی ئێران تۆمەتەکانی بنيامين نەتەنياهوی سەبارەت بە هێرشە موشەکييەکەی کەنداو رەتکردەوە کە ڕايگەياندبوو:” تاران لە پشت هێرشەکانەوەيە”.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەعيد خەتيب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانيدا رايگەياند:” بە توندی تۆمەتبارکردنەکانی بنيامين نەتەنياهو سەرۆک وەزيرانی ئيسرائيل رەتدەکەينەوە کە رايگەياندووە، ئێران لەپشت هێرشەکانی ئەم دواييەی سەر کەشتييەکانی وڵاتەکەيەوە لە کەنداوی عومان”
سەعيد خەتيب زادە ئاماژەی بەوەشکرد:” تۆمەتەکانی نەتەنياهو راست نييە و ئاسايشی کەنداوی عومان بۆ ئێمە گرنگە”
وەڵامدانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانيش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ بنيامين نەتەنياهو سەرۆک وەزيرانی ئيسرائيل رايگەياند:” ئێران لە پشت هێرشەکانی سەر کەنداوی عومانەوە بووە و لە هەموو لايەکەوە لە ئێران دەدەين”.
رۆژی 25ی شوبات تەقينەوەيەک کەشتييەکی ئيسرائيلی هەژاند کە لە بەندەری دەمامی سعوديەوە بەرەو سەنگاپورەوە بەڕێکەوت، بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان، “تەقينەوەکە زيانی گيانی بەدواوە نەبووە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



