حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ روونكردنه‌وه ده‌دات

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بڕیاریدا رێكاره‌كان تووندتر بكرێن، ده‌شڵێت: “ده‌رگاى قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانى خوێندن داناخرێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆناى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: “بڕیارماندا به تووندكردنهوهى رێكاره‌كان به‌تایبه‌تى به ناوه‌نده‌كانى خوێندن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى و شه‌ممه هاتووچۆ له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانى تر‌ى عێراق راده‌گیرێت”.
وتیشى: “ئه‌و بڕیارانه‌ى كه ده‌رمانكردوون تاوه‌كو 10ى ئازار، په‌یڕه‌وده‌كرێن، چونكه دواى ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیارى نوێ ده‌رده‌كرێت”.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان له كاتژمێر 12:00 تاوه‌كو 6:00ى به‌یانى داده‌خرێن”.
باسى له‌وه‌شكرد: “رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره و ئێمه به جددى وه‌رمانگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبێت یان زیاتر هه‌ڵبكشێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له به‌رده‌مماندا كراوه ده‌بن”.
له‌باره‌ى گه‌یشتنى ڤاكسینى كۆرۆنا به هه‌رێمى كوردستان جوتیار عادل ئاشكرایكرد: “ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مین كاروانى ڤاكسینى كۆرۆنا كه له‌لایه‌ن وڵاتى چینه‌وه دابینكراوه، ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


