“دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021، لە پەرلەماندا بەبێ کورد تێناپەڕێت”

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند: تێپەڕاندنی بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت رەزامەندی تەواوەی لایەنە سیاسیەکانی پەرلەمانی لەسەربێت پاشان بودجە تێدەپەڕێت.
ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیا عێڕاقییەکانی راگەیاند: وا پێشبینی دەکرێت دەنگدان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق لە کۆتایی ئەم هەفتەدا دەبێت، جەختیش دەکاتەوە کە پرۆژەیاسای بودجە بەبێ رەزامەنی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق تێپەڕنابێت.
سەعیدی روونیشیکردەوە، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بە زۆرینە تێپەڕدەبێت لە پەرلەماندا و بەبێ لایەنی کوردیش بودجە لە پەرلەمان تێپەرنابێت، ئەو پەرلەماندا ئەوەشرووندەکاتەوە، لەبەر ئەوەی لیژنەی دارایی هەموو ئەگەرەکانی بودجە یەکلایی کردووەتەوە بۆیە ئەو لەو بڕوایەدا نییە پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەماندا دوابکەوێت و بەڵکو تەنیا بە یەک رۆژ دەنگی لەسەر دەدرێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



