ئایا سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى عێراق ڤاكسین وه‌رده‌گرن؟

تاقیكردنه‌وه‌ى پێكوته‌ى كۆرۆنا له‌سه‌ر خۆبه‌خشێك | فۆتۆ: Alexandra Leslie
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ڤاكسینى كۆرۆنا نادرێته سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى عێراق، ده‌شڵێت: “ته‌نیا 20%ى هاووڵاتییانى عێراق چانسى ئه‌وه‌یان هه‌یه ڤاكسین وه‌ربگرن”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌یف به‌در، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “ئه‌و ڤاكسینه‌ى كه ده‌گاته عێراق 8 ملیۆن ژه‌مه، كه ئه‌گه‌ر به‌راوردى بكه‌ینه‌وه به ژماره‌ى دانیشتووان، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نیا 20%ى هاووڵاتییانى عێراق ده‌توانن ڤاكسین وه‌ربگرن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى عێراق ڤاكسین وه‌رده‌گرن؟ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ده‌ڵێت: “ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێویسته ڤاكسین وه‌ربگرن، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ى كه به‌ركه‌وتنى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه هه‌یه ڤاكسین وه‌رده‌گرن”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “له ئێستادا ته‌نیا ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه باسكرا له عێراق ڤاكسین هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه له داهاتوودا عێراق ڤاكسینى تر بكڕێت و رێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چانسى وه‌رگرتنى ڤاكسینیان هه‌یه زیاتر بێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌ف به‌در ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “له هیچ وڵاتێكى دونیا سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ڤاكسین وه‌رناگرن، چونكه ڤاكسین به‌پێى ته‌مه‌ن و رێژه‌ى پێویستى ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه تاوه‌كو ئێستا له دونیا نه‌توانراوه ڤاكسینێك گه‌شه‌ى پێبدرێت كه بۆ ژنانى دووگیان گونجاو بێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



