وەزارەتی نەوتی عێراق “مانگی شوبات بەبەهای زیاتر لە 5 ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە”

کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاماری فرۆشتن و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی شوباتی 2021 بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، 82 ملیۆن و 877 هەزارو 757 به‌رمیل نه‌وتی له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌كردوه.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە: له مانگی شوباتی 2021 له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق، بڕی 82 ملیۆن و 877 هەزارو 757 به‌رمیل نه‌وتی له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌كردوه، كۆی گشتی بەهاکەی 5 ملیار و 26 ملیۆن و 807 هەزار دۆلار بووه.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، له‌رێگه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه، 79 ملیۆن و سه‌د و 105 هه‌زار و 329 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان 3 ملیۆن و 772 هه‌زار و 428 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای كردووە، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بە تێكڕای 6.330 دۆلار فرۆشراوه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



