بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی لێدانی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لەلایەن ئێرانەوە بڵاودەکرێتەوە

0
2161

SNN

کەناڵی CBS newsی ئەمریکی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ یەکەمجار بڵاودەکاتەوە کە ساتی لێدانی بنکەی عەین ئەسەد رووندەکاتەوە لە پارێزگای ئەنبار، وەک وەڵامێک بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران.

کەناڵەکە باسی ئەوەیکردووە کە گرتە ڤیدیۆییەکە لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە تۆمار کراوە و ساتی کەوتنەخوارەوەی موشەکە ئێرانییەکان دەردەخات.

رۆبێرت هارلز کە پزیشکێکی ئەفسەرە لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەڵێت: “وامانزانی قوربانیمان زۆر داوە لەو هێرشەدا کە وەک فیلمێکی خەیاڵیی وابوو، بەڵام خۆشبەختانە هیچ سەربازێکمان زیانی بەر نەکەوت تەنیا شۆکێکی ئاسایی نەبێت کە 100 سەرباز تووشی بوون”.

رۆژی 7ی کانوونی دووەمی ساڵی پار کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێی موشەکی بالستیەوە، ھێرشیکردە سەر بنکەی سەربازیی (عەین ئەسەد) لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق کە سەربازانی ئەمریکا لەو بنکەیەدا جێگیر کراون.

هەمان شەو بنکەی سەربازیی هەریریش لە پارێزگای هەولێر کرایە ئامانج کە سەربازانی ئەمریکی تیایدا نیشتەجێن، هەرچەندە ئێران لەو دەمەدا وتی: “زیاتر لە 80 سەربازی ئەمریکی کوژراون، بەڵام ئەمریکا ئەم زانیارییانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە”.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ” قادسیەی پێشوو” بە دووەم گەورەترین بنکەی سەربازیی ئاسمانیی دادەنرێت لە هەموو عێراقدا ئەویش دوای بنکەی سەربازیی ” بەلەد”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this