
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
SNN
لەکاتی گەیشتنی ڤاکسینەکەدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند “ئەم جۆرە ڤاکسینە لە دنیادا بەکاردێت و راهێنان لەسەر ئەم جۆرە کراوە بە کارمەندانی تەندروستی و دەبێت بە شێوازێکی زانستییانە لە مرۆڤ بدرێت و پێشینەش بۆ گروپی مەترسیدار دەبێت”.
وەزیری تەندروستی هەرێم وتی: “هەفتەی داهاتووش کاروانێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە عێراق و لەو بارە ڤاکسینەش پشکی هەرێمی کوردستان بەردەست دەبێت”.
لای خۆیەوە کونسوڵی چین رایگەیاند “خۆشحاڵین توانیومانە ئەم هاوکارییە بگەیەنین بە عێراق و هەرێمی کوردستان و سەرەڕای کەمیی ڤاکسین لە وڵاتی خۆمان، بڕیارماندا هاوکاری عێراق بکەین”.
وتیشی: “لە ئێستادا چین یارمەتی 50 وڵاتی دیکەی داوە بەم ڤاکسینە و لە بەرنامەدایە 27 وڵاتی دیکەش پێکوتەیان بۆ بنێردرێت”.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە پێنج هەزار ڤاکسینی لە بازگەی شێراوەوە تایبەت بە کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم ڤاکسینەکەی وەرگرتووە و وەک هەنگاوی یەکەم کارمەندانی تەندروستی و بەساڵاچووان لە ریزی پێشەوەی ئەو کەسانەدان کە پێکوتەکە وەردەگرن.
ڤاکسینەکە لە جۆری سینۆ فارمی چینییە و چوارەم ڤاکسینی رێگەپێدراوە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانەوە.
ئەمشەوی رابردوو، یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق و ڤاکسینەکە لە چینەوە نێردراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


