پۆلیسی سلێمانی: سەرقاڵی گەڕانین بەدوای ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر غالب محەمەد

لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی
SNN
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت “هێشتا تۆمەتباری هێرشکردنە سەر د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق دەستگیر نەکراوە، دەشڵێت “گشتاندن کراوە سەبارەت بە گەیشتن بە هەر سەرەداوێک بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبار”.
سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بۆ SNN دەڵێت: “تۆمەتبار لای پۆلیس ناسراوەتەوە و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس بەردەوامن لەگەڕان بەدوایدا و لەهەر شوێنێك جا لەناو شاری سلێمانی بێت یان بۆ دەرەوەی شار هەڵهاتبێت لەڕێگەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی ترەوە دەستگیردەكرێت و گشتاندنیش کراوە لەوبارەوە”.
لەبارەی ئەوەی سێ ئەفسەری سەربە پارتی دیموکراتی کراتی کوردستان لە کەیسەکەدا دەستیان هەبووە، سەرکەوت ئەحمەد رەتیکردەوە بابەتی لەو جۆرە هەبێت و نەیویست لێدوان لەوبارەیەوە بدات.
وتیشی: “هێرشبەرەکە لای پۆلیس ناسراوەتەوە و ناوی (حامید سۆفی ساڵح پێنجوێنی)یە، خەڵکی قەزای پێنجوێنە، بەڵام دانیشتووی گەڕەکی (هەوارەبەرزە)ی شاری سلێمانییە”.
رۆژی 26ی مانگی رابردوو کەسێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆی، هێرشیکردە سەر غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی هیوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و برینداری کرد.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



