سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش: دانپێدانانەکە تەعبیر لە رای فەرمی ئەنجومەنەکەمان ناکات

SNN
دوای ئەوەی لە پەیجی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە فەیسبووک، ڤیدیۆی دانپێدانانی پێنج رۆژنامەنووسەکەی بادینان بڵاوکرایەوە، سێ ئەندامی ئەنجومەنەکە رایانگەیاند: “تەعبیر لە بۆچوونی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش ناکات”.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا نوسیویانە: ئێواره‌ی ئەمڕۆ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ. ئەمە له كاتێكدا كه ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئەندام، به‌ڵام ئێمە سێ ئەندامی ئەنجومهنهكه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه”.
ئاماژەش بەوەکراوە: “هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئەنجومه‌نی ئاسایش ناكات”.
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا هاتووە: “ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره به‌یاننامه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاگاداریی ئێمه نه‌بێت و پێشتر له راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


