
بەهای نەوت
SNN
ئۆپيک و هاوپەيمانەکانی ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی يەک مليۆن بەرميل لە ڕۆژێکدا، ئەوەش نرخی نەوتی بۆ سەرو 67دۆلار بەرز کردەوە.
بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان، ڕێکخراوی ئۆپيک و هاوپەيمانەکانی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا مانگی نيسان بەڕێژەی يەک مليۆن بەرميل لەڕۆژێکدا کەمبکەنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سەرەرای بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەم ماوەيەدا خواست لەسەر نەوت وەک پێويست نييە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان “ڕێککەوتنەکە بووەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەجۆرێک بەرزترين ئاستی تۆمارکردووە لەماوەی ساڵێکدا، بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی لەسەدا پێنج بەرزبووەتەوە و يەک بەرميل لە سەرو 67دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت”.
هاوکات، نرخی يەک بەرميل نەوتی تەکساس گەيشتە سەرو64 دۆلار بەمەش ئەمڕۆ بە رێژەی %6 بەرزبۆتەوە.
مانگی نيسانی ساڵی رابردوو بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی نۆ مليۆن و 700 هەزار بەرميل لە ڕۆژێکدا کەمکرايەوە، ئەوەش بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا و دابەزينی خواست لەسەر نەوت، کە وايکرد نەوتی برێنت لەخوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەبکرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



