نوری مالیکی “کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجەی 2021 هێشتا بەردەوامە”

نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
SNN
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: لەو بڕوایەدانیم بودجەی ئەمساڵی عێراق لە پەرلەمان تێببەرێت بەهۆی رێکنەکەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر رادەستکردنی بەشە نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ.
مالیکی بە میدیاکانی نزیک لە خۆی راگەیاند: مەسەلەکە مەسەلەی مافە و نابێت حکومەتی بەغدا هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق بێبەش بکات، وە پێویستە داهاتی عێراق بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دابەشبکەین، وە لە دیدی منەوە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق کێشەی هەڵپەسێدراوی زۆری تیدا ماوە، کە گرنگترین کێشەکانی رادەستکردنی نەوتی هەرێمە بۆ بەغدا و لەگەڵ دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان و شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان.
مالیکی ئەوەشی روونکردنەوە، تا دوێنێ پرۆژەیاسای بودجەی عێراق ئەم کێشە هەڵپەسیدراوانەی هەبووە، هەروەها ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەوەیان پێراگەیاندووم کە دەبێت هەرێم ژمارەی ئەو بەرمیلە نەوتانە دیاری بکات کە رادەستی بەغدای دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا رەتیان کردووەتەوە کە حکومەتی ناوەند ئەو قەرزانەی لە ساڵی 2014 تا 2020 لەسەریەتی بیداتەوە بە هەرێم.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



