روحانی بۆ کازمی: دەبێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بچنەدەرەوە

SNN
حەسەن روحانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی وتی: “دەستوەردانی دەرەکی لە عێراق رەتدەکەینەوە”هەروەها رۆڵی ئەمریکای لە ناوچەکە بە “رۆڵێکی تێکدەرانە” وەسفکرد.
نوسینگەی سەرۆککۆماری ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: روحانی و کازمی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکردووە، روحانی بە سەرۆکوەزیرانی عێراقیشی وتووە: “ئاسایشی عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی و سەقامگیری وڵاتەکە بۆ ئێران گرنگە، هەروەها دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە و بە زیان بۆ عێراق و ناوچەکەش دەیبینین”.
روحانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی وتووە: “بە ملیاران دۆلاری ئێران لە بانکەکانی عێراق بەشێوەیەکی نایاسایی بلۆککراوە، کە داوا دەکەین دەستبەجێ بلۆکی سەریان لاببرێت”.
روحانی داوایکردووە: “پەلەبکرێت لە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کە لە پەرلەمانی عێراق بڕیار لەوبارەیەوە درا، ئەوەش لەپێناو سەقامگیری عێراقدا”.
لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئێراندا ئەوەش نوسراوە: “کازمی سزاکانی سەر ئێرانی بە نادادپەروەر و نایاسایی وەسفکردووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


