
SNN
بە هۆی تەقينەوەی مينەوە لەشاری حەمای سوريا 18 کەس کوژران و سێ کەسی ديکەش بريندار بوون.
ئاژانسی سانای سوريا بڵاويکردەوە: دوو مين بە دوو ئۆتۆمبێلدا لە ناوچەی سەلامييە سەر بە پارێزگای حەما تەقيونەتەوە، لە زاری سەرچاوە تەندروستييەکانيشەوە ئاماژەی بەوەکرد: “18 کەس گيانيان لەدەستداوە و سێ کەسی ديکەش بريندار بوون”.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: “برينی بريندارەکان سەختە و لە ناخۆشخانەی سەلامييە چارەسەريان بۆ دەکرێت”.
ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەشکردووە: “مينەکان لەلايەن ریکخراوە تيرۆرستييەکانەوە دانراون، ئەو دوو ئۆتۆمبيلە ژمارەيەک خەڵکيان گواستووەتەوە کە لە کۆکردنەوەی دۆمەڵان گەڕاونەتەوە و ئەو رووداوەيان بەسەر هاتووە”.
رۆژی 27ی شوبات لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە ناوچەی رەسم ئەحمەر مين بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقيەوە بەهۆيەوە پێنج کەس گيانيان لەدەستدا و ١٣ کەسيش بريندار بوون.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



