لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی دەدرێت

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
SNN
18 ماده‌ی یاسایی له پرۆژه یاسای دادگای فیدراڵی په‌سه‌ندكراون و بریاریشه ئەمڕۆ ئه‌و شه‌ش ماده‌یه‌ی دیكه كه ماون پهسەندبكرێن.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای لهپەرلهمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاند: ماوه دو رۆژه دوو كۆبونه‌وه‌ی فراوانمان كردوه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و جێگری یه‌كه‌م و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له ته‌واوكردنی یاسای دادگای فیدراڵی عێراق كراوه و رێكه‌وتوین له‌سه‌ر پەسەندکردنی چوار ماددە ئەو دوو ماددەیەی کە ماون ئەمڕۆ دەنگیان لەسەر دەدرێت.
4ی ئه‌م مانگه پەرلەمانی عێراق، به زۆرینه‌ی ده‌نگ 18 ماده له پرۆژه یاسایی دادگای فیدڕاڵی عێراق په‌سه‌ندکرد، له‌كۆی 24 ماده‌ی ئه‌و یاسایه.
پێشتر بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند: لایەنە شیعەکان داوایان لێکردوین لە بەرامبەر دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە، ئێمە دەنگ بە پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی بدەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


