سەدر بە مەرج رەزامەندی لەسەر گفتووگۆی نیشتمانی دەربڕی کە کازمی پێشنیازی کردبوو

موقتەدا سەدر
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە عێراق ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ گفتووگۆی نیشتمانی کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا پێشنیازی کردبوو، بەڵام سەدر مەرجی هەیە.
حەیدەر جابری، وتەبێژی راگەیاندنی موقتەدا سەدر رایگەیاند: هەندێک دەستی شەرانگیز دەیانەوێت خۆپیشاندانەکانی عێراق بە لاریدا ببەن، وە ئەرکی حکومەت لێرەوە دەستپێدەکات بۆ پاراستنی ڕێڕەوی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەکان دوور لە توندووتیژی.
لەسەر گفتووگۆی نیشتمانی کە مستەفا کازمی پێشنیازی کردووە بۆ لایەنە عێراقییەکان جابری وتی” مەرجی سەدر ئەوەیە کە کۆبوونەوەکە لەژیر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بێت لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگە بە لایەنگرانی حزبی بەعس و رێکخراوە تیرۆرستییەکان نەدەن بەشداری لە گفتووگۆ نیشتیمانییەکەدا بکەن”.
لە 8ی ئازاردا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە تەواوی لایانە سیاسی و کەسایەتییەکانی عێراق کرد کە گفتووگۆیەکی نیشتمانی ئەنجامبدەن کە سودی هەبێت بۆ بەرژەوەندی وڵات و ئەمن و سەروەری خاک.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


